گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەبا لە بۆکان
سێشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۳   |  25-06-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کارەباچی بە ناوی “عەباس تەتار” خەڵکی شار بۆکان، لە کاتی چاک کردنی کولێری ئاو بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە.
عەباس تەتار خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو. شایانی باسە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار (تەزووی کارەبا) گیانیان لە دەستداوە.