گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی تەشەنە سەندی گاز لە بۆکان
شەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۴   |  19-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارێکی کانگای ئاسن بە ناوی “ناسح فەیزە خانمجان” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “داشاغل”ی سەر بە شاری بوکان، بەهۆی تەشەنە سەندنی گاز لە شوێنی کارەکەی گیانی لە دەستدا.
بە پێی زانیارییەکان، ئەم ڕووداوە بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار و نەبوونی ڕێوشوێنی سەلامەتی پێویست لە یەکێک لە کانگاکانی ئاسنی بوکان، ڕوویداوە.