گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە پاوە
یەکشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۱   |  22-01-2023
لە ئەنجامی ڕووداوێکی شۆێنی کار و بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە شاری پاوە، کرێکارێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، “محەممەد نووری ئەمینی”، کرێکاری خەدەماتی شارەداریی پاوە و خەڵکی گوندی “بەندەرە”، لە کاتی کارکردن بەهۆی بەربوونەوە لە ماشین و قورسیی برینەکانی گیانی لەدەست دا.