ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردان، کرێکارێک بە ناوی “ئەکبەر مەحموودی” خەڵکی ئاوایی قەونی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ، لە کاتی کار لە بینایەک لە شەقامی مافی ئەم شارە بە هۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستدا.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابروودا، لانیکەم پێنج کرێکار لە شارەکانی کوردستانی ئێران و کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە، پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە دابینی کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یاخود برینداربن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران