فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە سەڵماس
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ۲۱ی خەرمانانی ۱٤۰٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “بێهروز کەرەم” خەڵکی ئاوایی زیندەشت سەر بە شاری سەڵماس بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە باڵەخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارە دوای کەوتنەخوارەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ ڕاگوێزراوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیه، ساڵانە بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و کەمترخەمی خاوەنکارەکان لەئاست دابین کردنی ستانداردەکانی ئەمنیەت، بەسەدان کرێکار تووشی ڕووداو دەبن و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار دەبن.