گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە سەقز
سێشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۴   |  07-10-2025

لەئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار، کرێکارێکی لاو لە شاری سەقز گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی یەکشەممه ۱۳ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، کرێکارێکی جۆشکاری بە ناوی ”ڕەسوڵ داراب” خەڵکی شاری سەقز ، لە کاتی جۆشکاری لە بینایەکی ۴ نهۆمی لە شەهرەکی زاگرۆسی بەهارستانی ئەمشارە به هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە. شایانی باسە، ڕەسوڵ داراب تەمەنی ٤٢ ساڵ بووە و باوکی دوو منداڵە.