بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانبار، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “محەممەدجەمیل قوربانی” خەڵکی کامیاران، بەهۆی نەبوونی کەرستەی خۆپارێز و کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە کاتی کار کردندا لە کرماشان، گیانی لە دەستدا.
جێگای ئاماژەیە، پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو نەبوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لەئاست دابین کردنی ئەمنییەتی گیانی کرێکاران، لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یاخود بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.