فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەڕووداوی شوێنی کار لە ئیسفەهان
دوشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۴   |  14-07-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەهۆی ڕووداوێکی شوێنی کار لە کارخانەیەکی بردبڕی لە ناوچەی مەحموودئاوای ئیسفەهان، کرێکارێک بەهۆی سەختی برینەکانی دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار و بەهۆی بەربوونەوەی یەک دەزگا لیفتراک لە بەرزایی، کرێکارێک گیانی لەدەستدا. شایانی باسە، ئەم لیفتراکە بەسەر کرێکارەکەدا بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.