گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەڕووداوی شوێنی کار لە مەریوان
یەکشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۴   |  12-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، “نەبەرد عەبدی” کرێکاری بیناسازی خەڵکی ئاوایی “ژنین” و دانیشتوویی شاری مەریوان، دوای نزیک مانگێک بێهۆش بوون بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە نزیک مانگێک لەمەوبەر لە کاتی ئەنجامدانی بەردکاری لە پڕۆژەیەکی بیناسازی لە مەیدانی پێشمەرگەی مەریوان ڕوویداوە و لە جەریانی ئەم ڕووداوە بە هۆکاری شکانی تەختەکانی داربەست سێ کرێکار لە بەرزاییەوە بەربوونەتەوە و سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان ڕاگوێزراون. نەبەرد عەبدی لەم ڕووداوە توشی برینی قوڵ بووە و لە کاتی ڕودانی ڕووداوەکەوە چووەتە حاڵەتی کۆماوە کە لە کۆتاییدا بە هۆیی قوڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.