گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە هۆکاری بەرق گرتویی با لە مەهاباد
یەکشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۳   |  20-10-2024
ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەر، کرێکارێک بە ناوی “تەها رازی”خەڵکی ئاوایی “ئوزنتاش”ی سەربە مەهاباد، لە کاتی کار لە کارگەیەکی پەلەوەری شاری تەورێز، بە هۆکاری بەرق گرتویی گیانی لە دەستدا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، نەچووەتە پاڵ هیچکام لە ٨ کۆنوانسیۆنی بنەڕەتیی ڕێکخراوی جیهانی کار کە ئەرکی چاوەدێری مافە بنەڕەتییەکانی کاری کرێکارانە و کرێکاران لە ئێراندا کەمترین مافیان لە بواری سەلامەتی و ڕووداوەکانی پەیوەست بەشوینی کارەوە هەیە. لە ئێران ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی سەلامەتی لە شوێنی کاردا، گیان لەدەست دەدەن.