فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری لە کرماشان
سێشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۱   |  14-03-2023

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەشەمە، سالار فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “پشتە”ی سەر بە شاری کامێران، لە کاتی کارکردن و لە شاری کرماشاندا بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار فەیزی لە کاتی دیواردانان و لە چاڵی ئاسانبەر (ئاسانسۆر)، لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکی بەرزدا کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئامارەکان ، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا لانیکەم ۵۵ کرێکار لە شارەکانی کوردستان و بەهۆی ڕووداوی کارییەوە گیانیان لەدەست داوە و لانیکەم ١۶٣ کرێکاری دیکەش لەسەر کارەکانیان دەر کراون.