گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار لە کرماشان
هەینی ۲۷-۰۵-۱۴۰۲   |  18-08-2023
لەئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنیەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار، کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی گەلاوێژ، “موعین کەریمی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی گوندی “کەرەی حەسەنئاوا”ی سەر بە شاری ڕوانسەر و دانیشتوی شاری کرمانشان، لە کاتی کارکردندا بە هۆی نەبونی پێداویستی خۆپاراستن لە شوێنی کارەکەی لە بەرزایی بەربووەوە و بەداخەوە گیانی لەدەستدا.