گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە ڕووداوی شوێنی کار
هەینی ۰۶-۰۷-۱۴۰۳   |  27-09-2024

لەئەنجامی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، کرێکارێک لە شاری هەمەدان گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەزبەر، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “عومەر ئیبراهیمی” خەڵکی ئاوایی “بێساران”ی سەر بە شاری سەوڵاوا، لە کاتی کار کردن لە هەمەدان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.