گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە ڕووداوی شوێنی کار
دوشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۳   |  18-11-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کرێکارێک بە ناوی “رەحمەت بەختیاری” خەڵکی قوروە، لە کاتی کار کردن بە بۆڵدوزەر بە هۆی کێشەی تەکنیکی ئامێرەکە گیانی لە دەستدا.
ئەم کرێکارە لە کاتی کار بە بۆڵدوزەری واحدی بەرد شکێنی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە زانیویەتی ئامێرەکە کێشەی تەکنیکی هەیە و هەوڵی چاک کردنی ئامێرەکەی داوە کە لەو کاتەدا ئامێری بۆڵدوزەر بە سەریدا کەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.