فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە ڕووداوی شوێنی کار لە سەقز
سێشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۳   |  17-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەز، کرێکارێک بە ناوی “ئیسماعیل ئەمینزادە” خەڵکی ئاوایی “گەورەقەڵا”ی سەر بە شاری سەقز، بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، توشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لە دەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وەستاکاری ئیزۆگام بووە و لە کاتی کار کردن لە شەهرەکی زانکۆی سەقز بەربووەتەوە و پاشان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە، لە نەخۆشخانەی “شەفا”ی ئەمشارە گیانی لە دەستداوە.