فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە ڕووداوی شوێنی کار
هەینی ۲۱-۱۰-۱۴۰۳   |  10-01-2025

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “عارف چهارئەرکان” خەڵکی ئاوایی “پەشاباد”ی سەر بە کامیاران، لە کاتی کارکردن بە هۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپارێز و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستدا.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، وەستاکارێکی ئاڕماتۆڕبەند بە ناوی “شەهاب مۆرادی” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی کار لە بینایەکی ٦ تەبەقە لەمشارە، بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.