گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە ڕووداوی شوێنی کار لە بانە
شەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۴   |  29-03-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمڕۆ شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی لە شاری بانە بە ناوی هێرش گەوهەری تەمەن ٣٣ و خەڵکی ئەمشارە، لەکاتی کار تووشی ڕووداوی شوێنی کار بوو و لە ئەنجامیدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم هەواڵە، هێرش گەوهەری لەکاتی کار لەسەر بینایەکی نیوەکارە بەهۆی نەبوونی کەرستەی خۆپارێز و ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار، بەربووەتەوە و گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.