گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە ڕووداوی شوێنی کار لە نەغەدە
هەینی ۱۹-۰۲-۱۴۰۴   |  09-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەوی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤، “ئومید عەبدولی” وەستاکاری داربەستی ئاسنی و خەڵکی شاری نەغەدە، بە هۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار، گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، ناوبراو لە کاتی کار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی و ستانداردە پێویستەکان لە شوێنی کار، بە تەزویی کارەبا گیانی لە دەستداوە.