فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە ڕووداوی شوێنی کار لە مەریوان
یەکشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۴   |  21-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی ئەیوب قادری، خەڵکی ئاوایی “بێوڵە” و دانیشتوویی شاری مەریوان، لە کاتی کارکردندا وبەهۆی بەربوونەوەی شتێکی قورس بەر سەریدا، گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە، ئەیوب قادری خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو. پێویستە بوترێ کە نەبوونی کەل و پەلی ستاندارد و کەمتر خەمی خاوەن کارەکان و دامەزراوە چاوەدێرەکان سەبارەت بە ڕەچاو کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار، ساڵانە بە سەدان کەس بەهۆی ڕووداوەکانی شوێنی کار گیانیان لەدەست ئەدەن یاخو بریندار و کەمئەندام دەبن.