فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە کانزای زێڕی تیکاب
هەینی ۰۷-۰۲-۱۴۰۳   |  26-04-2024

کرێکارێکی لاو لە کاتی کارکردن لە کانگای زێڕی ئاقدەرەی تیکاب بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی تیکاب بە ناوی داوود خووشە لە کاتی کارکردن لە کانگای زێڕی(ئاقدەرە) ئاغەرە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە، ئەو کرێکارە لەکاتی کارکردن بە هۆی ئەوەی شۆفێڵ بەر سەری کردووە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەمترین ڕێوشوێنی لە بواری پرسی سەلامەتی شوێنی کاردا گرتووەتە بەر و لە ڕیزبەندی ١٠٢ی وڵاتانی جیهاندایە.