فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزاییەکانی سنووری بانە
هەینی ۱۲-۰۵-۱۴۰۳   |  02-08-2024

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ڕەبەت، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایییەکانی سنووری “نیروان”ی بانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، ناسر عوسمانی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایییە سنوورییەکانی نیروانی بانە گیانی خۆی لەدەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ شاری بانە گواستراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.