فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەرمابردوویی لە سنووری بانە
شەممە ۰۸-۱۰-۱۴۰۳   |  28-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بەهۆی ڕەقبوونەوە لە سەرما لە سنووری بانە، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم کۆڵبەرە “ئیدریس نادری” خەڵکی گوندی “قۆڵ ئەستەر” ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە، ئیدرسی نادری لە بەرزاییەکانی “حەوت تاش” لە ناوچەی سنووری بانە، بەهۆی سەرمای لەڕادەبەدەر، تووشی سەرمابردوویی بووە و گیانی لەدەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن کۆمەڵەی خاچی سووری بانە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەمشارە.