گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۰۴-۰۸-۱۴۰۳   |  25-10-2024
ئەمڕۆ هەینی ٤ی خەزەڵوەر، لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، هێزەکانی جێگیر لە سنووری سەردەشت، بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ئیبراهیم ئەحمەدنژاد” گیانی لەدەست داوە.