فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە نەوسوود
یەکشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۴   |  25-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتکان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، كۆڵبەری خەڵكی “بانەورە”ی سەر بە پاوە بەناوی “محەممەد ڕەحیمی” لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە، ئەم كۆڵبەرە لاوە كە خێزاندار و باوكی منداڵێكی بچووكە، لە سنووری “دڕۆڵە”ی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی محەممەد ڕەحیمی بۆ پزیشكی یاسایی پاوە گواستراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە.