گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە سنووری پاوە
هەینی ۲۹-۰۱-۱۴۰۴   |  18-04-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی سەرمابردوویی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ، لە سنووری پاوە گیانی لەدەستداوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “عومەر مورادی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سەفیاوا”ی سەر بە شاری جوانڕۆ، لە سنووری “دزئاوەر”ی سەر بە شاری پاوە، بە هۆی سەرما و وەستانی دڵی، گیانی لە دەستداوە.