فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی گوماناوی کامران کازمی لە ئاگاهی ورمێ
چوارشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۴   |  26-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کامران کازمی، تۆمەتباری تەمەن ۳۸ ساڵی خەڵکی کرماشان نێوەڕاستی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی گوماناوی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی پۆلیسی ئاگاهیی ورمێ گیانی لەدەست داوە.
کامران کازمی کۆتاییەکانی مانگی بەفرانباری پارەکە، بە تۆمەتی “دزی لە ماڵی سەرۆکی زیندانی ورمێ” دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی پۆلیسی ئاگاهی گواسترایەوە. ناوبراو دواتر بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ گواسترابۆوە و جارێکی دیکە پاش یەک حەوتوو، بۆ ئەو دەستبەسەرگە گەڕێندرابۆوە. لەئاکامدا پۆلیسی ئاگاهی ورمێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەیان ڕاگەیاندبوو کە تۆمەتبار هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک لەو دەستبەسەرکراوانەی کە هاوکات لەگەڵ کامران کازمی لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئاگاهی ورمێ بوون، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو وتە جەختیان لەسەر کوژرانی ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەدرانەوە کردووە.