گیان لەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە ٢٠ کەس بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە چین
شەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۳   |  04-01-2025
ئەمڕۆ شەممە ١٥ی بەفرانبار، میدیای فەرمی چین بڵاویکردەوە کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕێکی سەوزە و میوە لە شاری ژانجیاکۆ، لانیکەم ٨ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها میدیایەکە سەبارەت بە هۆی ئاگرکەوتنەکە ڕایگەیاندوە: تاوەکوو ئێستا هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و پۆلیس لەو بارەوە لێکۆڵینەوە دەکات. چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە و نیشانی دەدەن کە دووکەڵێکی چڕی ڕەش لە بازاڕەکە بەرز دەبێتەوە وا دەردەکەویت کە ئاگرەکە گەورە بێت.