گیان لەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دیسکۆیەک لە مەقدونییە
یەکشەممە ۲۶-۱۲-۱۴۰۳ | 16-03-2025

لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دیسکۆیەکی مەقدونییە، بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا ، زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برنداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکەی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەممە، ئاگر لە دیسکۆیەکی شارێ کوچانی لە مەقدونییە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ٥١ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون. شایانی باسە، لە کاتی ئەم ڕووداوە، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس لەم دیسکۆیە بوون و چەند کەس لەوانە بەڕێوەبەرانی کۆنسێرت لەم دیسکۆیە، دەستبەسەر کراون.