فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە ٧٠ کەس بەهۆی لادانی قەتار لە ڕووسییە
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی جۆزردانی ١٤٠٤، لە شاری بریانسک، قەتارێک کە بە دەیان کەسی تێدابوو، لە هێڵی خۆی لای دا و لە ئەنجامیدا، زیاتر لە ٧٠ کەس بوونە قوربانی ئەم ڕووداوە.
هاوکات کەناڵێکی ڕووسی ئاماژەی بەوەداوە ڕووداوەکە بەهۆی داڕمانی پردێکەوە بووە. لە دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان کردووە و بەردەوامە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، شوفێری قەتارەکە و شەش کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و ٦٩ کەسی دیکەش بریندار بوون کە سێ کەسیان منداڵ بوون. جێگای ئاماژەیە، سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.