فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار لە بەنگلادێش
دوشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۴   |  21-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، فڕۆکەیەکی ڕاهێنانی هێزی ئاسمانی بەنگلادێش، لە شاری “داکا” پایتەختی ئەم وڵاتە، خۆی بە قوتابخانە و زانکۆیەکدا کێشاوە و بەهۆیەوە، ١٦ خوێندکار گیانیان لەدەست داوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ڕاگوزەری بەنگلادێش ڕایگەیاندووە: جگە لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، ١٠٠ خوێندکاری دیکەش بەهۆی ڕووداوەکەوە بریندار بوون کە ٨٣ کەسیان لە نەخۆشخانەکان چارەسەرییان بۆ دەکرێت. بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی جۆری(ئێف 7 بی جی ئای) پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە گۆڕەپانی “مایلستۆن سکوڵ ئاند کۆلیج” کەوتووەتە خوارەوە.