گیان لەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠ کەس بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزە لە تورکییە
دوشەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۴   |  11-08-2025

وەزیری ناوخۆی تورکییە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕایگەیاند: بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی ڕابردووی بالکەسیر، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ کەسیش برینداربوون.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکییە لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ ڕایگەیاندووە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بالکەسیر، هاووڵاتییەکی تەمەن ٨١ ساڵ گیانی لە دەست داوە و لانیکەم ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. بە گوێرەی سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد)، نزیکەی کاتژمێر ٧ و ٥٣ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەک ناوەندی شارۆچکەی سندرگی لە سنووری پارێزگای بالکەسیری تورکییە هەژاند و دوای ئەو بوومەلەرزەیەش، زیاتر لە ١٥ پاشلەرزە تۆمار کراون.