
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦ و ٣پلەی ریختەر لە باکووری ئەم وڵاتە، لانیەکەم ٢٦٣ کەس برینداربوون و کەسی دیکەش گیانیان لەدەست داوە.
دەستەی بوومەلەرزەزانی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٢٨ کیلۆمیتر لە ناوەندی نزیک شاری مزار شەریف لە پارێزگای بەلخ ڕوویداوە. هاوکات وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، لە مەزار شەریف پایتەختی پارێزگای بەلخ چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون کە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شارەکە. لە لایەکی دیکەوە، وتەبێژی دەستەی نیشتمانی بەڕێوەبەردنی کارەساتەکانی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە، لە پارێزگای سەمنغان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.