فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ١٣ کۆڵبەر لە مانگی ڕابردووی زاینییدا
شەممە ۱۲-۰۳-۱۴۰۳   |  01-06-2024

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی ئەیاری ٢٠٢٤دا، لانیکەم ١٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یاخود بریندار کراون کە ٩٢ لەسەدی سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بوونەتە قوربانی.
ئاماری کوژرانی کۆڵبەران بەراورد بە مانگی ئاڤریل ١٠٠لەسەد زیادی کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کۆڵبەر بە ناوەکانی “هێمن ئەحمەدی، واحید قادرپوور و عەتا ڕۆستەمپوور هەر سێ خەڵکی شاری سەقز، جەلال سوهرابی، محەممەد قادری و موعین تۆفیق پوور هەر سێ خەڵکی شاری بانە لەگەڵ سالار ئەحمەدی و سینا ڕەسووڵزادە هەر دوو خەڵکی شاری سەردەشت” کوژراون و ٥ کۆڵبەریش بریندار کراون. لەو ماوەیەدا لانیکەم یەک منداڵی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت بەناوی ئاریان مامەندی بە تەقەی چەکی ساچمەیی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، یەکێک لە چاوەکانی لەدەستداوە.
هۆکاری کوژران یان برینداربوون؛
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٢ حاڵەت بریتی لە (٨ کوژراو و ٤ بریندار) واتا ٩٢لسەدی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان: ١ حاڵەت بریتی لە (١ بریندار) واتا ٨لەسەدی کۆی حاڵەتەکان.
 
جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان؛
پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت بریتی لە (١ بریندار )
پارێزگای کوردستان: ١٠ حاڵەت بریتی لە (٧ کوژراو و ٣ بریندار )
پارێزگای ئازەربایجانی غەربی: ٢ حاڵەت بریتی لە (١ کوژراو و ١ بریندار)