فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ١٦ کرێکار لە ڕووداوەکانی شوێنی کار
هەینی ۰۴-۰۷-۱۴۰۴   |  26-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “عەتا خالدیان” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، لە کاتی کارکردن بەهۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپارێز و دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، لە قاتی سێهەمی بینایەک بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.
هەر لەم پێوەندەدا، بەهۆی بارودۆخی نەشیاوی شوێنی کار، لانیکەم ١٥ کرێکار لەوانە ١٢ ژن لە بەهارستانی تاران، بەندەرعەباس و عەنبەرئاباد، تووشی ڕووداوی شوێنی کار بوون، شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوانە، دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کرێکاری دیکەش برینداربوون.