گیان لەدەستدان و برینداربوونی چوار کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هێرانا، لە ئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئیمەنی شوێنی، دوو کرێکار لە قەزوێن گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربووە. هەروەها کرێکارێکیش لە یەزد بە هۆی بەربوونەوە لەسەر داربەست گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو کرێکاری چاڵ هەڵکەن بەناوەکانی، “عەلی سەبزپووش، ئەرسەلان فاریابی” لە وزەخانەی ڕەجایی قەزوێن لە نزیک گوندی “کوندج”، بەهۆی گازگرتوویی و نەبوونی کەرستەی ئیمەنی گیانیان لەدەستداوە و کرێکارێکی دیکە بە ناوی محەممەد ڕەزایی، بەهۆی گاز گرتوویی بووراوەتەوە. هەروەها کرێکارێک لە یەزد بەناوی “مەسعوود ڕیگی نەسروویی” ١٩ ساڵ تەمەن، لەکاتی کار لەسەر داربەست، بەهۆی بەربوونەوە لە نهۆمی چواری باڵاخانەیەک گیانی لەدەستداوە.