گیان لەدەستدان و بریندار بوونی ٩ کەس بەهۆی داڕمانی بینایەک لە گەڕەکی ڕۆبات کەریمی تاران
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، بەڕیوەبەری ڕێکخراوی هیلال ئەحمەری تاران ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی بینایەک لە گەڕەکی ڕۆبات کەریمی ئەو شارە، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
شایانی باسە هەتا ئێستا لە هۆکاری داڕمانی ئەو بینایە و ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەکمان لە بەردەستدا نییە.