گیان لەدەست داانی کۆڵبەرێک لە شاری پاوە
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەر، کۆلبەرێکی تازە لاو بە ناوی پوریا بەهرامی خەڵکی ئاوایی”بن دەرە” سەر بە شاری پاوە بە هۆی رووداوی مۆتۆرێک لە گەڵ گاردی قەراخ جادە گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە تازە لاوە، لە کاتی گەڕانەوە لە کاری تاقەتپروکێنی کۆلبەری لە ڕێگای نەوسوود بۆ پاوە بە هۆی ماندوو بوونی زۆرەوە لە گەڵ گاردی قەراخ جادە تووشی رووداو دەبێت و بەداخەوە گیانی لەدەست دەدات.