فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە قوروە
شەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۴   |  22-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “یەدوڵڵا قادریان” خەڵکی شاری قوروە، لە کاتی کار لە کارخانەی پاڵاوتنی ڕۆن لە شارۆچکەی سەنعەتی ئاوانگان، بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، کەوتووەتە ناو مەخزەنی پاڵاوتنی ڕۆن کە قوڵاییەکەی پێنج مەتر بووە و گیانی لە دەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان کرێکار بە هۆی کەمتەرخەمی خاوەنکاران و دامەزراوە چاوەدێرەکان و هەروەها نەبوونی کەرستەی پارێزوار لە شوێنی کار، دەبنە قوبانی. تەنانەت ئاماری ڕووداوی کار و گیانلەدەستدانی کرێکاران لە شارەکانی کوردستان و ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.