گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی بریندار بەهۆی سەختی برینەکانییەوە
پێنجشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۲   |  23-11-2023
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەز ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سەقز کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندارکرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا. ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری خەڵکی گوندی جافرخانی سەقز، کە سکی بە چەند گوللە پێکرابوو، لە نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی شاری بانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. شایانی باسە کە شەوی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، ئەسعەد حەسەنپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بریندار بوو کە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و بارودۆخی ناجێگیر ڕاگەیەندرابوو.