فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گین لەدەستدان و بریندربوونی بە هەزاران کەس لە میانمار بە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزە
شەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۴   |  29-03-2025

ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ و ٧ پلەی ریختەر لە میانمار ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو هەزار و ٣٧٦ کەسیش برینداربوون.
شایانی باسە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە چەندین باڵەخانە و  ڕێگاوبان و خانوو لە “نایپیداو” پایتەختی ئەو وڵاتە داڕماون. هاوکات دانیشتوانی چین و تایلەندیش هەستیان بە لەرزینەکە کردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریکا، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە دەکەوێتە 16 کیلۆمیتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ساگاینگ بە قوڵایی ١٠ کیلۆمیتر. هەروەها ئاماژەی ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ١٢ خولەک لە یەکەم بوومەلەرزە، بوومەلەرزەیەکی دیکە لە میانمار ڕوویداوە بە پلەی ٦ و ٤ دەهۆم.