گەمارۆ تازەکانی یەکیەتی ئوروپا بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
شەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۱   |  10-12-2022
ئان-کلێر لێژاندەر ڕۆژی پێنجشەمە ١٧ی سەرماوەز، بە پەیامنێرانی وت: وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا بڕیار وایە لەسەر گەمارۆ تازەکان لە دژی تاک و ئەو ناوەندانەی دەستیان لە سەرکوتەکان و هەروەها هەناردە کردنی پەهباد بۆ ڕۆسیا بووە ڕاوێژ و گفتوگۆ بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا، دوو سەرچاوەی دیپلۆماتکار وتوویانە چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی وەزیراندا ڕۆژی دووشەمە، ٢٢ی سەرماوەز، گەمارۆ تازەکان پەسەند بکریت. یەکیک لە سەرچاوەکان ڕایگەیاند؛ کە لە لیستی تازەی گەمارۆکاندا بۆ پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، یەک ناوەند و ٢١ کەس گەمارۆ دروان. یەکیەتی ئەوروپا لە مانگی خەزەڵوەرەوە تا ئێستا دوو خولی گەمارۆی مافی مرۆڤی پێوەندیدار بە ئۆکراین بەسەر تاک و دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە.