وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە ۱۷ی ڕەشەمە، ڕایگەیاند: بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ٨ کەس و ۳ کۆمپانیای ئێرانیان گەمارۆ داوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە؛ ئەو کەس و ناوەندانەی گەمارۆ دراون، لە سەرکوتی ناڕازیان، سانسۆڕی ئینتێرنێت، دەور دانەوەی گەمارۆکان چالاک بوون. لە ناو ئەم لیستەدا ناوی فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، سەرۆکی دوو زیندان و فەرماندەیەکی سپای تێدایە.
سەرۆکی زیندانی ئەلبورز و سەرۆکی زیندانی ورمێ، کۆمپانیای ناجی پاس و بەڕێوەبەری گشتی ئەم کۆمپانیایە بە هۆی دابینکردنی ئامرازەکانی سەرکوت بۆ هێزەکانی سەرکوت، کۆمپانیای ناجی پارس ئەمین و بەڕێوەبەری گشتی ئەم کۆمپانیایە، کۆمپانیای ئێنتباق گوستەری سێپێهر و بەڕێوەبەری گشتی ئەم کۆمپانیایە، مێهدی ئەمیری بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سایبری داواکاری گشتی کۆماری ئیسلامی، ڕەحیم مووسەوی، فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، حەبیب شەهسەواری لە فەرماندەکانی سپای پاسداران و سەرۆکی بڕیارگەی شوهەدا لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا زیاد کراون. سامانی ئەم کەس و ناوەندانە بلۆکە دەکرێت و دادەخرێت. هەروەها ڕێگەی چوون بۆ ئەمریکایان لێ قەدەغە دەکرێت.