گەنجێکی خەڵکی شاری سەقز دەستبەسەر کرا
سێشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۰   |  08-02-2022
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، لاوێکی دیکە لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لاوێکیان بە ناوی “محەممەد سەلیمی”، ٢٨ ساڵ تەمەن دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی ئامادەکرانی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی محەممەد سەلیمی و هەروەها چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.