گەنجێک لە کرماشان لە سێدارە درا
دوشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۰   |  14-02-2022
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی گەنجێکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی “موسەیب فەرەجی” تەمەن ٣٤ ساڵ لە زیندانی دێزڵ ئاوای کرماشان بەڕێوەچوو.
موسەیب فەرەجی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو لەو کاتەوە لە زیندانی دێزڵ ئاوای کرماشان بەند کرابوو.