گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکەوتی چوارشەممە٢٧ی ڕێبەندان، گەنجێکی خەڵکی گوندی “کفسی”ی سەر بە شاری ورمێ بە ناوی ”تاجەدین قاسم پوور” بە هۆکارێکی نەزانراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئێران بە هۆی بێ هیوای بە ژیان و هەژاری و فەلاکەتی داسەپاوی ماڵی کە هۆکارە سەرەکییەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.