فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گەڕانەوەی مەسعوود حاجی زادە بۆ زیندانی ورمێ
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “مەسعود حاجی زادە” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “یەنگیجە”ی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، لەگەڵ کۆتایی هاتنی مەرەخەسیەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی ئەمشارە.
مەسعود حاجی زادە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی پارەکە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرابوو. ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشێ ورمێ بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکوم کرا و لە دادگای پێداچوونەوە ئەو حوکمە بۆ حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، مەسعود حاجی زادە، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٣٨٩ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوو.