یارمەتی مالی و چەکی قورسی ڕووسیە بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
چوارشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۱   |  09-11-2022
سەرچاوە ئەمنییەکانی ڕۆژاوا ڕایانگەیاندووە: کە ڕووسیە لە بەرانبەر فڕۆکە خۆتەقێنەکانی ڕژیمی ئیسلامی کە لە شەڕی ئۆکراین کەڵکیان لێ وەرگیراوە، کۆمەڵێک چەکی دەسبەسەرداگیراوی ڕۆژاوایی و١٤٠ میلیۆن یۆرۆ پارەی بە ڕژیمی داوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، فڕۆکەیەکی نیزامی ڕووسیە، پارەیەکی زۆر و سێ جۆر چەکی قورس، لەوانە مووشەکێکی دژە تانکی بە ناوی “نلاو”ی بریتانیایی و مووشەکێکی دژە تانکی ئامریکایی بە ناوی “جاولینا” و مووشەکێکی دژە ئاسمانی بە ناوی “ئیستینگێر”ی بۆ فڕۆکەخانەی شاری تاران گواستوەتەوە.