فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

یازدە هاووڵاتی لە شاری سنە دەسبەسەر کران
سێشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۱   |  08-11-2022

یازدە هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی سەلام سەلاحیان، حەیدەر نوسرەتی، ڕەزا حەیدەریان، فواد نەجەفیان، بارام نەجەفیان، ئەدیب قادری، مێهرگان سلێمانی ، کامیار قادری، جەماڵ یووسفی، ئەهوەن خادمی و کەیوان محەممەدی بە ئاماری ئەو کەسانەی کە لەم دوایییانە و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون، زیاد کران.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی خەزەڵوەر، سەلام سەلاحیان، حوسێن نوسرەتی و ڕەزا حەیدەریان لە ماڵی خۆیاندا و لەلایەن ناوەند ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون.
لە درێژەی ئەم گیران و ڕفاندنانەدا بەپێی ڕۆژ و ڕێکەوت: فواد و بارام نەجەفی، لە ڕۆژەکانی سەرەتای مانگی خەزەڵوەر، لە شەقامەکان و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

هەروەها لە ڕۆژەکانی ١٢ و ١٣ی خەزەڵوەردا ئەدیب قادری و مێهرگان سلێمانی، هونەرمەند و گۆرانیبێژ لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخیان لە بەردەستدا نییە.
لە درێژەی ڕفاندنی هاووڵاتییانی کوردستاندا، ڕۆژی شەممە، ١٤ی خەزەڵوەر جەماڵ یووسفی و ڕۆژی دواتریش واتە ١۵ی خەزەڵوەر، ئەهوەن خادمی و کەیوان محەممەدی لە ئازادیی شاری سنە (مەیان ئێقباڵ) لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون و پاشانیش بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.