یه‌كیك له ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كانی پاركی كودك شاری سنهبهدانانی به‌ڵگه‌نامه ئازاد کرا
دوشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۱   |  28-03-2022
رۆژی یه‌كشه‌مه ٧ی خاكه‌لیوه ئازاد مه‌حمودیان ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ پاش حه‌وتویه‌ك زیندانی بوون له‌یه‌كیك له‌گرتوخانه‌كانی شاری سنه به‌دانانی بەڵگەنامه ئازاد كرا، ناوبراو رۆژی دوشه‌ممه پاش به‌شداری كردن له‌رێوڕەسمی نه‌وروز ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو، هیزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كه‌چاویان به‌ده‌ربرینی خۆشی وشادی خه‌لكی كوردستان ههڵنایی له کاتی به‌ریوه‌چونی مه‌راسمی نه‌وروز هیرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌شداربووان وزیاتر له بیست كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن وراپێچی گرتوخانهكانیان ده‌كه‌ن . رژیم كۆماری ئیسلامی بهدهسبهسهرگرتن وبانگهێشت كردن ده‌هه‌وێت پاشه‌كشه بهههڵسوراوان ولاوانی شۆڕشگێر بكات ،به‌ڵام ئه‌م جاره‌یش وه‌ك جارانی رابردوو به مه‌رامی خۆی ناگات.