فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی تەورێز
دوشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۳   |  29-04-2024

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵان، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی خەڵکی تەورێز بە ناوەکانی “ئەمیر موحەڕڕەمی”، تەمەن ٣٦ ساڵ، “داوود نامیاری”، تەمەن ٣٣ ساڵ و “سوهراب حەکیم ئاباد”، لە زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سوهراب حەکیم ئاباد و داوود نامیاری سێ ساڵ لەمەوبەر و ئەمیر موحەڕڕەمی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو. جێگای ئاماژەیە، تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان و بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.